نەقیبی پزیشکان: خاوەنی موەلیدەیەک نەشتەرگەریی بۆ خەڵک دەکات

نەقیبی سەندیکای پزیشکانی عێراق دەڵێت، خاوەنی موەلیدەیان ئاشکراکردووە نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ خەڵک کردووە و زانیارییەکی تر لەبارەی كاری پزیشكیی نایاساییەوە ئاشکرادەکات.

جاسم عەزاوی نەقیبی سەندیکای پزیشکانی عێراق، لە دیدارێکی میدیای فەرمیی عێراق-دا ڕایگەیاند، پەرستیار و برینپێچ لە وڵاتانی ترەوە هاتوونەتە عێراق و “ناسنامەی پزیشک”یان پێدراوە و مۆڵەتی کاری پزیشکییان وەرگرتووە.

وتیشی، ئەو برینپێچ و پەرستیارانە نۆرینگەیان هەیە و وەک پزیشک کاردەکەن و نەشتەرگەریی ئەنجامدەدەن. بەشێكیشیان لەژێر دەستی پزیشكانی بێتوانا و ناشایستەدا كاردەكەن.

نەقیبی سەندیکای پزیشکانی عێراق ئاشکرایکرد، کەسێک کە خاوەنی موەلیدەیە، سەنتەری جوانکاریی کردووەتەوە و نەشتەرگەریی جوانکاریی ئەنجامدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانەوە نەخۆشەکانمان خۆیان مەواد دەکڕن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی باس لە بەردەوامی و زیاتربوونی قەیرانی کەلوپەل و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکات لە شارەکە، ئاماژە…
Total
0
Share