ناسنامەی قوربانییەکانی رووداوەکەی مێردین ئاشکرا کرا

ناسنامەی قوربانییانی رووداوەکەی ئەمڕۆی مێردینی باکووری کوردستان بڵاوکرایەوە، خێزانەکەشیان باس لەوە دەکات کە کوژراون و هیچ دەستکاریی پارەکانیان نەکراوە.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە مێردینی باکووری کوردستان لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرشی چەکداریی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆکەی پارێزگای دهۆک بووە و پێنج کەسی خەڵکی دهۆکی تێدابووە.

لە رووداوەکەدا چوار کەسیان کوژراون و گوللـە بەسەریانەوە نراوە، یەکێکیان بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

ناسنامەی قوربانییەکانی رووداوەکە بریتیین لە، هەندرێن عەبدوڵڵا ساڵح (39 ساڵ) و واحیدە حەیدەر جاسم (63 ساڵ) و عەبدوڵڵا ساڵح مستەفا (69 ساڵ)، چیمەن شاهین خالید (75 ساڵ)  گیانیان لەدەستداوە و ئەحمەد جەلالەدین ئیبراهیم (45 ساڵ) بریندارە.

تا ئێستا ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستگیرنەکراون و نازانرێت کێن و پاڵنەری تاوانەکە چیبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەربارەی جوڵەپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكرێتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هیج جوڵه‌ پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه ‌و دەشڵێت، ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش‌ له…
Total
0
Share