تەرمی كۆچبەرێكی كوژراو دەگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێتت، دوای ئەوەی گەنجێكی كورد فەرەنسا كوژرا، تێچووی گەڕانەوەی تەرمەكەی لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە لە ئەستۆ گرتووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە 14ی ئەم مانگە گەنجێكی كورد بەناوی (هەڵكەوت ئەحمەد دەرویانی) لە دانكیخ لە فەڕەنسا كوژرا كە تەمەنی 34 ساڵە زیاتر لە پێنج مانگە كوردستانی بەجێهێشتووە، بە پێی بەدواداچوونەكانی دەزگای لوتكە ھەڵكەوت ئەحمەد لە كاتی خەودا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە كوژراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “تەواوی تێچووی گەڕانەوەی تەرمەكەی هەڵكەوت لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەستۆگیراوە و سەرجەم ڕێكارە یاسایەكان لەلایەن دەزگای لوتكەوە جێبەجێكراون”.

دەزگای لوتكە راشیگەیاندووە، تەرمی هەڵكەوت ئەحمەد 24ی ئەم مانگە كاتژمێر 3:30 خولەك لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

توركیا: پاش بومەلەرزەكە 20 هەزار سوری گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان

بابەتی دواتر

دەستگیرا بەسەر بڕێك خۆراك و پێداویستی ماوە بەسەرداچوودا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی..رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر نزیکەی سێ دەفتەر دۆلار بەم کەسانە دەدات

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر دەستگیرۆیی فراوانکردنی پرۆژە دەکات بۆ ئەم مەبەستەش بۆ هەر پرۆژەیەک پێنج هەزار…
Total
0
Share