ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دەرماڵەی خوێندكاران تاوتوێدەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆی ‏ئه‌نجامبدات و له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران و خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌‌ گفتوگۆ بكات.‏

به‌ پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی ئێستا، ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ‏هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆیدا پرسى خۆپیشاندانەکانى خوێندکاران و ‏داواكاریی خەرجکردنەوەى دەرماڵەکانیان تاوتوێ دەكات.‏

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان زۆربه‌ى هەوڵەکان بە ئاراستەى ئەوەن ئەنجومەنى وەزیرانى ‏هەرێم لە بەرژەوەندیى خوێندکاران بڕیاربدات.‏

ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خوێندكارانى زانكۆ و ‏په‌یمانگاكان خۆپیشاندان دەكەن و داواى دووباره‌ خه‌رجكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندن ‏ده‌كه‌ن كه‌ له‌ساڵى 2014‌وه‌ ڕاگیراوه‌.‏

لەگەڵ ئەوەی كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژانی چوارشەممە ‏ئەنجامدەدرێت، بەڵام دوو هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنەكە كۆبوونەوەی ئەنجامنەدابوو.‏

بابەتی پێشتر

ئیلهام ئه‌حمه‌د و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا كۆبوونه‌وه‌

بابەتی دواتر

نرخى نه‌وت بۆ سه‌روو 82 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
11
Share