له‌سه‌ر كه‌یسی هاوڵاتییه‌كی عێراقی به فه‌رمانی دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ناردنی یەكەم كاروانی پەنابەران بۆ ڕواندا هەڵوەشایەوە.
بەپێی هەواڵێكی بی بی سی بەریتانی، حكومه‌تی بەریتانیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یه‌كه‌م كاروانی ناردنی په‌نابه‌رانیان بۆ ڕواندا لە ئه‌فریقا هه‌ڵوه‌شاندووەتەوە، كە بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامیبدات.
هۆكارەكەشی بۆ ئەوەگەڕاندووەتەوە كە دادگای ئه‌وروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئه‌و بڕیاره‌ی حكومەتەكەی بۆریس جۆنسنی به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ داناوە.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەكی عێراقی دادگا ڕێگری له ئه‌نجامدانی ناردنی ئەوكاروانە كۆچبەرانە كردووە.