ڕوسیا ڕەخنە لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەگرێت

 

لەگەڵ ئەوەی مۆسکۆ و ئەنقەرە پێشتر لێکتیگەیشتن هەبوو لەنێوانیاندا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە ڕۆژئاوای کوردستان، ڕوسیا ڕەخنەی توند لە پلانی تورکیا دەگرێت بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و بە کارێکی هەڵەشانە ناویدەبات.

ئەلیکساندەر لاڤرنتیڤ نوێنەری ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێیوایە پلانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژائاوای کوردستان کارێکی ژیرانە نییە، لەبەرئەوەی دەبێتەهۆی دروستبوونی پشێوی و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.

نوێنەرەکەی ڕوسیا باسی لەوەکردووە، کە جنێڤ شوێنێکی گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆکان نێوان لایەنەکانی سوریا.

ئەو لێدوانانەی نوێنەری ڕوسیا لەکاتێکدایە کە بە نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ تورکیا، ئێران، حکومەتی سوریا و نوێنەرایەتیی ئۆپۆزسیۆن لە کازاخستانن.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدانی هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و وتی، “بۆ ئەو هێرشە ڕەزامەندی لە هیچ وڵاتێک وەرناگرین”.

هەروەها لە جەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئەردۆغان وتی، هیوامان وایە هاوپەیمانەکانمان پاڵپشتیمان بکەن (وەک ئاماژە بۆ ئەمریکا و ڕوسیا) کە ئێستا دژی ئەو هێرشەن.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵی 2016وە تورکیا سێ هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە، سەدان کیلۆمەتری لە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان داگیرکردووە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەبارەی شەڕی نێو نەخۆشخانەی فریاکەوتن دا

بابەتی دواتر

بەریتانیا ناردنی یه‌كه‌م كاروانی په‌نابه‌رانی بۆ ڕواندا هه‌ڵوه‌شاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share