ژنێکی کورد سەرکردایەتیی تیمێکی ناسا دەکات بۆ بۆشایی ئاسمان

یاسمین موقبیلی، ئەو ژنە کوردەی دایکی دووانەیەکە و ئاژانسی ناسای ئەمریکی رەوانەی بۆشایی ئاسمانی دەکات، یاسمین ئەرکی سەرکردایەتیکردنی تیمەکەی ئاژانسی ناسا دەکات.

یاسمین موقبیلی، رۆژی شەممە سەرکردایەتیی تیمێکی بۆشایی ئاسمان کرد کە ئاژانسی ناسا_ی ئەمریکی رەوانەی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمانی کرد.

ئەمە یەکەم گەشتی موقبیلی دەبێت بۆ بۆشایی ئاسمان، کە رۆژی شەممە کەشتییەکەیان هەڵدرا بەرەو بۆشایی ئاسمان، وەک یاسمین موقبیلی دەڵێت، خەونی منداڵی و گەنجیشی بووە.

موقبیلی بە CBS NEWSی راگەیاندووە، “ئەوە زۆر پێکەنیناوییە، چونکە لە کتێبی ساڵانەی پۆلی شەشەمی بنەڕەتیدا لاپەڕەیەک هەیە دەپرسێت، دەتەوێت ببیت بە چی، من لەو لاپەڕەیە نووسیبووم دەمەوێت ببمە ئاسمانگەڕ و بچمە بۆشایی ئاسمان”.

گەشتیی سپەیس ئێکس کریو-7 “The SpaceX Crew-7” لە تیمێکی نێودەوڵەتیی چوار کەسی پێکهاتوون کە دەچنە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان، یاسمین موقبیلی سەرکردایەتیی ئەرکەکە دەکات.

یاسمین موقبیلی، کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە و خەڵکی شاری مەهابادە، تەمەنی موقبیلی 40 ساڵە خاوەنی دوو منداڵە کە دووانەن، خێزانەکەی وەک پەنابەری سیاسی چوونەتە دەرەوەی وڵات لە 24ی حوزەیرانی 1983 لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی فڕۆکەوانیی لە زانکۆی MIT بەدەستهێناوە.

تیمەکەی یاسمین موقبیلی دەچنە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان و بۆ ماوەیەک لەوێ دەمێننەوە بۆ بەردەوامیی گەڕانەکانی وێستگەکە، ئەو تیمەی ئێستا لەو وێستگەکەن دەگەڕێنەوە سەر زەوی.

 

بابەتی پێشتر

تەندروستیی گەرمیان هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا خولێکی دیکەی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share