دوای بەسەربردنی 48 ساڵ لە زیندان پیاوێک لە ئەمریکا بێتاوانی سەلمێندرا

دادگای ویلایەتی ئۆکلاهۆما بڕیاری بێتاوانی پیاوێکی دەرکرد کە 48 ساڵی تەمەنی لە زیندان بەسەر برد بەهۆی تۆمەتی کوشتنی کەسێکەوە کە ئەنجامی نەداوە و ئەوەش درێژترین سزای نادروستە کە لە ئەمریکادا تۆمارکرابێت.

لە فەرمانێکدا دادوەری ناوچەی ئۆکلاهۆما دوای بەسەربردنی 48 ساڵی تەمەنی لە زیندان، بێتاوانی گلین سیمۆنسی تەمەن 70 ساڵی راگەیاند کە لە ساڵی 1974 بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک لە گەڕەکێکی ئەو ویلایەتە دەستگیرکرا.

ئەو دادوەرە ئاماژەی بەوەکردووە، “دادگا بە بەڵگەی روون بۆی دەرکەوت ئەو تاوانەی گلین سیمۆنس بەهۆیەوە سزا دراوە و زیندانی کراوە لەلایەن ئەو پیاوەوە ئەنجامنەدراوە.”

سیمۆنس 48 ساڵ و مانگێک و 18 رۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی کوشتنی کارۆلین سو رۆجەرز لە ساڵی 1974 لەکاتی دزیکردن لە دوکانێکی مەی لە گەڕەکێکی ئۆکلاهۆما سیتی.

کاتێک گلین سیمۆنس دەستگیرکرا تەمەنی 22 ساڵ بوو و لە ساڵی 1975 سزاکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەمکرایەوە بەهۆی بڕیارەکانی دادگای باڵای ئەمریکا.

دوای بڕیاری بێتاوانی و ئازادکردنی گلین سیمۆنس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەدەم زەردەخەنەوە رایگەیاند، “ئەمە وانەیەکە بۆ خۆڕاگری و پێداگری، مەهێڵە هیچ کەس پێت بڵێت کە ئەوە روونادات کە دەتەوێت چونکە بەڕاستی ئەوە روودەدات، من زۆر زۆر دەمێکە چاوەڕوانی ئەم ساتەوەختەم”.

ئێستا گلین سیمۆنس بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەی جگەرەوە دەناڵێنێت و بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای GoFundMe هەزاران دۆلاری کۆکردۆتەوە بۆ یارمەتیدان و پشتگیریکردنی تێچووی ژیانی ئەو پیاوە و چارەسەرە کیمیاییەکانی.

بابەتی پێشتر

راوێژكارێكی سودانی: ساڵی داهاتوو سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەكان بە دینار دەبێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share