پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو ئەفسەرەی ڕاگەیاند، كە ئەمڕۆ لەنێو دادگای سلێمانی دا “هەڵسوكەوتی نامرۆڤانە”ی بەرامبەر بنەماڵەی تاریقی بەقاڵ ئەنجامدابوو.
لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای بینینی گرته ڤیدیۆییه‌ك له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌كاتی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارێكدا ئاڵۆزی له‌دادگای سلێمانی دروستبووه، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه”.
ئاماژەبەوەشكراوە، ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه پێكهێنا و ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ش ڕاگیرا كه ببووه هۆی دروستكردنی ئاڵۆزی له‌ناو هۆڵی دادگادا و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنرا.
لەسەر هەمان پرس قوباد تاڵەبانی لە نووسینێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی، “بە داخەوە ئەمڕۆ لەناو دادگای سلێمانی چەند کارمەندێک لە هێزەکانی پۆلیس هەڵسوکەوتی ناپیشەیی و نا مرۆڤانەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتییان کردووە”.
دەشڵێت، لە دوای ئاگاداربوون لە ڕووداوەکە و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەموو سەرپێچیکارانی دەستگیرکرد و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی نووسیوە، “بەندە داوای لێبوردن لەو هاوڵاتییانە دەکەم کە ئەم ڕەفتارە نەشیاوەیان بەرامبەر کراوە و دڵنیاشیان دەکەمەوە لە سزادانی سەرپێچیکاران و دا‌واشیان لێ دەکەم خۆیان سکاڵا لەسەر ئەو پۆلیسانە تۆمار بکەن”.
جێگری سەرۆكی حكومەت ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەرکی پۆلیس و ھێزە ئەمنیەکان ھۆشیارکردنەوەی کارمەندەکانیانە لەسەر پیشەیی بوون و ڕێزگرتنی کەرامەتی ھاوڵاتییان.
ئەمڕۆ لەكاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمەتبارێكی كەیسی تاریقی بەقاڵ گرژی دروستبوو.