ژنێکی نیپاڵی بە ڕێوڕەسمی “چوار ئاین” لە سلێمانی بە خاکسپێردرا

نزیکەی سێ مانگە ژنێکی نیپاڵی کە بە “شەیما” بانگکراوە لە سلێمانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە، ئەمڕۆ 9 ی شوبات بە ڕێوڕەسمێکی مەسیحی و زەردەشی و ئیسلامی و هیندۆسی بە خاکسپێردرا.

ژنە نیپاڵییەکە لە کەنیسەی مەسیحییەکان دانرا و وێردی ئاینەکەی لەسەر خوێندرا، بە هەمان شێوە نوێنەری زەردەشتییەکانیش وێردی خۆیان لەسەر تەرمەکە خوێند، لە کاتی ناشتنیشیدا کەسوکاری ئەو ژنەی شەیما خزمەتی کردووە بە ڕێوڕەسمی ئیسلامی و خوێندنی وێردی ئیسلامی ماڵئاوایان لێکرد، لە هەمان کاتدا هاوڕێکانی شەیما بە ڕێوڕەسمی ئاینی هیندۆسی بۆ کۆتاجار ماڵئاوایان لە شەیما کرد.

شەیما تەمەنی 41 ساڵ بووە و دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو توشی کۆرۆنا بووە وتویەتی بیبەن بۆ نەخۆشخانە چونکە سنگی ئازار دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

لەماوەی نزیکەی سێ مانگدا لایەنە پەیوەندیدار و ڕێکخراوی داکۆکیکار لە مافی کرێکارانی بیانی هەوڵیانداوە تەرمەکەی بگەڕێننەوە، بەڵام حکومەتی نیپاڵ بە پاساوی ئەوەی توشی کۆرۆنا بووە تەرمەکەی وەرنەگرتووەتەوە.

شەیما خێزاندار بووە و خاوەنی دوو منداڵ بووە، بەڵام وەک خۆی وتوویەتی، بەهۆی خراپی دۆخی ئابوری وڵاتەکەیەوە هاتووەتە کوردستان و لە دوری ماڵ و منداڵەکەی کاری کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغداد: بڕیاری تەعریبكردنەوەی كەركوكمان هەڵوەشاندەوە

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیارەكەی ڕاكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بە “تەعریبكردنەوەی كەركوك” ناودەبات و دەڵێت، “هەڵمانوەشاندەوە”.…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بۆسەر بەغداد

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێگریی یاسایی هەیە لەبەردەم گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە…
Total
0
Share