ئیسرائیل بۆ هاوڵاتییەكانی: بە پەلە توركیا بەجێبهێڵن

یائیر لەپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات سەردانی توركیا نەكەن و باس لە ئەگەری هێرشی ئێران دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە یائیر لەپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، هۆشداری دا بە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی نەچنە توركیا و ئەوانەشی لەو وڵاتەن، بە پەلە خاكی توركیا بەجێبهێڵن.

هۆشداریدانەكەی لەپید دوای ئەوە دێت كە ماوەیەكە حكومەتی ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە دەڵێن، ئێران بەنیازە هێرشبكاتەسەر هاوڵاتی و دامەزراوەكانی ئیسرائیل لە توركیا.

دوێنێ ڕۆژنامەی ئیسرائیل هەیوم-ی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، هەواڵگریی توركیا تۆڕێكی سیخوڕیی ئێرانیی ئاشكراكردووە كە لە توركیا چالاكە و پلانی بە ئامانجگرتنی ئیسرائیلییەكانی داڕشتبوو.

بەپێی سەرچاوەكە، ئیسرائیلییەكان زانیارییان لەبارەی تۆڕە سیخوڕەكەوە بە توركیا داوە و مانگی ڕابردوو هەواڵگریی ئەو وڵاتە پلانەكەی پووچەڵكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی باڵای ئێران بۆ رۆیتەرز: نەهێشتنی تەواوەتیی پیتاندنی یۆرانیۆم رەتدەکەینەوە

بەرپرسێکی باڵای ئێران رایگەیاندووە، وڵاتەکەی نەهێشتنی تەواوەتیی پیتاندنی یۆرانیۆم رەتدەکاتەوە، بەتایبەتی بۆ ئێستا کە لەژێر هێرشی ئیسرائیلدایە. ئەو…
Total
0
Share