شیرین عەبدولوەهاب گۆرانیبێژ و ئەکتەری میسری هەڕەشەی لێدان لە داخوازیکارێکی کچەکەی دەکات، پاش ئەوەی کوڕەکە لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و لە بڕگەیەکی پرسیار و وەڵامدا کە گۆرانیبێژەکە لە ئینستگرامی خۆی داینابوو، داواکەی دەخاتەڕوو.
کوڕەکە داوای هاوسەرگیریی کچەکەی شیرینی کردووە و ئەویش بە هەڕەشەی لێدان وەڵامیداوەتەوە و گوتوویەتی، “نامەوێت دەستت لێ بەرزبکەمەوە.. هاوسەرگیریی چی کە هێشتا خوێندن و داهاتوو هەیە؟”.
ئەم قسانەی شیرین دەنگۆیەکی زۆریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناوەتەوە.