ئامینە كاكەباوە بە مەرجی پاڵپشتیی كورد لە بەرژەوەندیی حكومەتی سوید دەنگیدا

بە مەرجی پاڵپشتیكردنی دۆزی كورد ئامینە كاكەباوە دەنگی بە دەستپێكێشانەوەی وەزیرێكی حكومەتی سوید نەدا، كە دەبووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی حكومەت.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا، بە مەرجی پشتیوانیكردن لە دۆزی كورد بە تایبەت ڕۆژئاوای كوردستان، ئامینە كاكەباوە وەك دەنگی یەكلاییكەرەوە دەنگی بە كابینەی سۆسیال دیموكراتەكانی سوید دا و توانیان حكومەت دروستبكەن، لە بەرامبەردا چەپەکان بوون بە ئۆپۆزسیۆن.

دوای ساڵێك لە پێكهێنانی حكومەتی سوید لەلایەن سۆسیال دیموكراتەكانەوە، پرسی بە ئەندامبوونی وڵاتەكە لە ڕێكخراوی ناتۆدا هاتە ئاراوە، توركیا كە ئەندامی ناتۆیە، لە بەرامبەر ڕازی بوونیدا بۆ بەئەندامبوونی سوید، چەند داوایەكی خستە بەردەم حكومەتی ئەو وڵاتە، لەوانە بە “تیرۆرست” ناساندنی یەپەگە و یەپەژە و بڕینی هاوكارییەكان بۆ ڕۆژئاوا و فرۆشتنی چەك بە توركیا.

ئامینە كاكەباوە لەسەر ئەو پرسە هەڵوێستی وەرگرت و هەڕەشەی ئەوەی كرد، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی سوید-دا دەنگدەدات بە متمانە وەرگرتنەوە لە وەزیری داد كە پرۆژەكە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پێشكەشكرابوو.

ماگدالینا ئەندەرسۆن، سەرۆك وەزیرانی سوید بەڵێنیداوە، ئەگەر لە دانیشتنەکەدا پەرلەماندا متمانە لە وەزیری داد بسەنرێتەوە، دەستلەکاردەکێشێتەوە و حکومەت هەڵدەوەشێتەوە.

حكومەتی سوید لە بەرامبەر هەڵنەوەشاندنەوەیدا ناچاربوو مل بۆ داواكارییەكانی ئامینە كاكەباوە بدات، بۆیە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی سویددا ئامینە كاكەباوە دەنگی نەدا بە وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری داد.

لە وتارێكدا ئامینە كاكەباوە كە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا پێشكەشیكرد وتی، “چۆن ئەرۆغان لەوسەری دنیاوە دێت سوید بەڕێوەدەبات و كورد بە كیمیایی دەكوژێت؟”.

لای خۆیەوە ماگدالینا ئەندەرسۆن سەرۆك وەزیرانی سوید لە وتارێكدا وتی، گۆڕانكاری لە سیاسەتماندا دەكەین بەرامبەر بە توركیا.

ئامینە كاكە باوە، لە گوندی تورجانی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایكبووە، لە تەمەنی 14 ساڵیدا بووە بە پێشمەرگەی کۆمەڵە، لە ساڵی 1992ەوە لەسوید دەژی، 17 ساڵە کاردەکات لەناو پارتی چەپی سوید و دوو خولە ئەندامی پەرلەمانی سویدە.

بابەتی پێشتر

شیرین هەڕەشەی لێدان لە خوازبێنیکاری کچەکەی دەکات

بابەتی دواتر

پۆچتینۆ داوای دەرفەتەکەی گواردیۆلا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: كەسێك دەستگیركرد كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێكمان دەستگیركرد كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای شاری هەولێر. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share