پیاوێك گورچیلەی هاوژینەكەی دزی و فرۆشتی

پیاوێك بە ڕێگە و شێوازی “سەیر” گورچیلەی ژنەكەی دزیوە و فرۆشتوویەتی، بە ڕێكەوت كارەكە ئاشكرابووە.

ڕانجیتان كوندو ژنێكی هیندییە، پێش 12 ساڵ هاوسەرگیریی لەگەڵ پیاوێكی بەنگالیدا كردووە كە وەك ئاوارە لە بەنگلادیشەوە ڕووی لە هیندستان كردبوو، لێرەوە چیرۆكی فرۆشتنی گورچیلەیەكی ڕانجیتان سەرهەڵدەدات.

میدیای هیندستان لە زاری ڕانجیتانەوە بڵاویكردەوە، ماوەیەك لەمەوبەر بەهۆی ئازاری هەناو و ناوسكییەوە سەردانی پزیشكی كردووە و دەركەوتووە یەك گورچیلەی ماوە، ئەوەش تووشی سەرسووڕمانی كردووە و بەدوای نهێنییەكەدا گەڕاوە.

دوای پشكنین و لێكۆڵینەوە، دەركەوتووە كاتێك لە ساڵی 2018دا براسانت، ڕانجیتانی هاوژینی بردووە بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی بەرد لە گورچیلەیەكیدا، بە ڕێككەوتنی پێشوەختە لەگەڵ پزیشك و كڕیاردا، گورچیلەكەی دیكەی هاوژینەكەی دەرهێناوە و فرۆشتوویەتی.

براسانت و ڕانجیتان دوو منداڵیان هەن، بەڵام ماوەیەك لەمەوبەر براسانت لەگەڵ ژنێكی دیكەدا هەڵاتووە، دواتر پۆلیس خۆی و هاوسەری خوشكێكی دەستگیركردووە و ئاشكرابووە كە گورچیلەكەیان بە دوو هەزار ڕۆپێ (كەمتر لە 37 هەزار دیناری عێراقی) فرۆشتووە و پیاوەكە ویستوویەتی بەو پارەیە بەشێك لە قەرز و مارەیی هاوژینەكەی بداتەوە.

بابەتی پێشتر

پێش لەدەستدانی چاویان خێزانێکی کەنەدی جیهان بە منداڵەکانیان پیشاندەدەن

بابەتی دواتر

ھێزەکانی کۆماندۆ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاوە بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share