تابلۆ بەناوبانگەکەی کۆشکی سپی دەفرۆشرێت

ناوەندی “کریستیز” بۆ زیادکردن و فرۆشتن، سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ فرۆشتنی تابلۆ بەناوبانگەکەی کۆشکی سپی.

تابلۆکە ناوی “واشینگتن بە دێلاواردا تێدەپەڕێت”ە و لە حەفتاکانی سەدەی پێشووەوە لە کۆشکی سپیی ئەمریکا هەڵواسراوە تا ساڵی 2014.

ئەم تابلۆیە لەلایەن ئیمانوێل لوتس هونەرمەندی ئەمریکیی بە ڕەگەز ئەڵمانییەوە کێشراوە و تەنیا یەک نوسخەی دیکەی هەیە، بۆیە پێشبینیدەکرێت بە نزیکی 20 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.

تابلۆکە جۆرج واشینگتن یەکەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان نیشاندەدات، کاتێک لە سەروبەندی شۆڕشی ئەمریکیدا لەگەڵ سوپاکەی ڕوباری “دێلاوار” دەبڕێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەستی فیلم پرسی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بردە دادگا و دەزگای فێستیڤاڵەكەش دەڵێت: سبەی دەستپێدەكەین

خاوەنی كۆمپانیای مەستی فیلم ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵانی ڕابردوودا فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی-یان بەڕێوەبردووە، بەڵام ئەمساڵ دەزگایەكی دیكە بەهەمان…
Total
0
Share