شاندێكی حكومەتی هەرێم بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكانی نێوانیان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی گەیشتە بەغداد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردووەتەوە، شاندەكەی حكومەت پێكهاتوون، لە خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانووستاندن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.عەبدولحكیم خەسرۆ سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د.خالید ھادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی ھەرێمی كوردستان.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانجی سەردانی شاندەكەی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد بەمەبەستی درێژەدانە بە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ.