لە هەولێر پێشمەرگەیەک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو کەسێک کە  پێشمەرگە بووە دەستڕێژی گوللـەی لێکراوە و کوژراوە، هۆکارەکەشی بۆ دوژمنداری بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە لە کاتژمێر 11:00ی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن، لە گەڕەکی عارەب کەندی نوێ (قەریەتاغ).

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر، لە ڕووداوەکەدا دەستڕێژی گوللـە لە کوڕ و باوکێک کراوە و باوکەکە بەناوی (هەرێم ئیبراهیم) کە تەمەنی 38 ساڵ بووە کوژراوە.

هەر لە ڕووداوەکەدا کوڕی کوژراوەکە بەناوی هەڵۆ هەرێم کە تەمەنی 16 ساڵە برینداربووە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو خێزانە خەڵکی کەلارن و هاتوونەتە شاری هەولێر، هۆکاری ڕووداوەکەش دوژمنداری و کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

بابەتی پێشتر

نەوت 121 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

شاندێكی هەرێم لە بەغدادە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share