وەزارەتی کارەبا: بەرپرس نین لە گەرمکردنەوەی ماڵەکانی پێنجوێن

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، ئەوان بەرپرس نین لە گەرمکردنەوەی ماڵەکانی ‏پێنجوێن و ئەوە ئەرکی وەزارەتەکانی دیکەیە، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی ئەو دۆخە ‏ناسەقامگیرەی کەشوهەواشەوە چوار کاتژمێر کارەبای ئەو قەزایە کەمکراوەتەوە.‏

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، ”بڕیاربوو هاوڵاتییانی پێنجوێن بەکارهێنانى کارەبایان ‏کۆنترۆڵ بکەن و بە ئاگاداریى ئیداره‌ى قەزاکە بڕیاردرا لە (30) مێگاوات تێپەڕنەکات، ‏کە (5 مێگاواتى لە پشکى کارەباى هەرێم) و 25 مێگاواتیش لە پشکى کارەباى سلێمانى، ‏دابینکرا، بەوەش 24 کاتژمێر کارەبایان هەبووە، بەڵام ئێستا سەرجەم فیدەرەکانى کارەباى ‏قەزاکە ئۆڤەرلۆدن و بەهۆى قورسى توانایان دەکەون و‌ ئێستا لایان داوه‌ له‌و بڕه‌ و (36) ‏میگاوات به‌كاردینن، ئەوەش بەهۆى ئەوەى پێشتر هاوبەشەکان جۆزەیان هەبووە و ئێستا ‏زۆربه‌ى لابراوه‌ و کارەبایان فولکردووە، به‌م هۆیه‌ش کێشەى زۆر بۆ فیدەرەکان دروست ‏بووه‌”.‏

لەبارەی بڕی پێدانی کارەبا، ڕوونکردنەوەكەی وەزارەتی کارەبا دەڵێت “ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ ‏به‌هۆى زۆر به‌كارهێنان له ‌شارى پێنجوێن، ڕۆژانه‌ چوار کاتژمێر کارەبا ده‌بڕین، واتا‌ 20 ‏کاتژمێر کاره‌بایان هه‌یه‌، بۆیە دەبێت هاوڵاتییانی پێنجوێنیش لە بارودۆخەکە تێبگەن و ‏هاوشارییەکانى خۆیان ببینن، ئەو چەند کاتژمێرەى کە بڕاوه‌ کاتی بووه‌.‏

وەزارەتی كارەبا بە ناڕاستەوخۆ باسی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیشی كردووە، دەڵێت، وەزارەتی كارەبا بەرپرس نییە لە گەرمکردنەوەی ماڵەکانی پێنجوێن و “ئەوە ئەرکی وەزارەتەکانی دیکەیە”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ (87)دا گۆڵی بردنه‌وه‌ی له‌ ئالاڤێس کرد

بابەتی دواتر

ئەمریکا بڕی 90 تۆن چەک و تەقەمەنی ڕەوانەی ئۆکرانیا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share