ناتۆ مانۆڕێكی سەربازیی گەورەی دەستپێكرد

هاوپەیمانیی ناتۆ بڵاویكردەوە، مانۆڕێكی سەربازیی فراوانیان لە دەریای بەڵتیك ئەنجامداوە كە هێزی 16 وڵاتی تێدابووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی ناتۆ ئاماژەی بەوەكردووە، مانۆڕێكی سەربازییان بە بەشداریی زیاتر لە حەوت هەزار سەرباز و 45 کەشتی و 75 فڕۆکەی جەنگی، كە هی 16 وڵاتن لە دەریای بەڵتیك دەستپێكردووە و ماوەی دوو هەفتەش دەخایەنێت.

باسی لەوەشكردووە، ئامانجی مانۆڕەکەش بەهێزکردنی توانای بەرگری و ڕاهێنانی ئەندامانی هاوپەیمانییەکەیە.

لە مانۆڕە سەربازییەکەدا سوید و فینلەندا بەشدارن و ناتۆ دەیەوێت، ئاستی توانای خۆی بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی ئەو دوو وڵاتە نیشان بدات. وەك بەشێك لە میدیاكان بڵاویانكردووەتەوە.

ئمانۆڕەكەی ناتۆ دوای ئەوەدێت، پێشتر هەریەكە لە سوید و فینلەندا بەفەرمی داوایانكرد بێنە نێوهاوپەیمانیی ناتۆوە، بەڵام تورکیا لە دژی بڕیاری بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە وەستایەوە و مەرجی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕێگەمان بە تێپەڕینی هیچ کەشتییەک نەداوە بە گەرووی هورمزدا

سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕێگەمان بە تێپەرینی هیچ کەشتییەک نەداوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، زیاتر لە 10…
Total
0
Share