مێسی: وەرزی داهاتوو جیاواز دەبێت، ڕیاڵ شایستەی چامپیۆنزلیگ نەبوو

لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە كردووە و لەوێ وەڵامی چەند پرسیارێكی تەلەفزیۆنی تی وای سی دایەوە.

مێسی پێیوایە ڕیاڵ مەدرید شایستەی ناسناوی چامپیۆنز لیگ نەبووە بەڵام بنزیمە تاكە یاریزانی پاڵێوراوە بۆ تۆپی ئاڵتون.

بەشێك لە قسەكانێ مێسی

– لەبەرشلۆنە هەموو شتێكم هەبوو نیازی گۆڕانكاریم نەبوو كاتێك ناچار بوو بڕۆم دۆخەكە زۆر قورس بوو لەسەرم.

– ڕیاڵ مەدرید شایستەی نازناوی چامپیۆنزلیگ نەبوو یانەی لەو باشتر هەیە.

– دوای كۆمەڵێك شكستی یاریی كۆتایی دواجار بوینە پاڵەوان، هەستێكی زۆر خۆش بوو

– لەیەكەم ڕۆژم لە پاریس هەمومان دەگریاین، منداڵەكان هەموو شتێكیان لێتێكچوو هەرگیز ئەو دۆخەمان نەبینیبوو

– كەش و هەوا ڕێگاوبان دۆخی ژیانمان هەموو شتێكمان تێكچوو

– بنزیمە شایستەی تۆپی ئاڵتونییە

– كۆرۆنا كاریگەری زۆری لەسەر دروستكردم، مانگێك نەمدەتوانی تەنانەت بە ڕێگەیا بڕۆم

– سەرەرای ئەوەی ڕیاڵ مەدرید باشترین یانەی ئەوروپا نەبوو بەڵام زۆربەی پاڵەوانەكانی كردە دەرەوە

– هەرگیز دۆخی وام بەسەر نەهاتوە كە فیكەم بۆ لێبدرێت دۆخەكە زۆر جیاواز بوو

– لەڕابردودا ڕاگەیاندنەكانی ئەرجەنتین زۆر توند بوون ئێستا زۆر پشتمان دەگرن و گۆڕاون

– بردنەوەی یەكەم یاریی مۆندیال زۆر گرنگە چونكە كلیلی سەركەوتنە

– یارییەكی ئیتاڵیا یارییەكی فەرمییە و جامێكی ترە دەمانەوێت بیبەینەوە

– ئەوەی لەبەردەممە مۆندیالی ٢٠٢٢ە نازانم دوای ئەوە چی ڕودەدات

– یارییەكی ئیتاڵیا تاقیكردنەوەیەكی گرنگە بۆ ئێمە

– من بە درێژایی ژیانم بە یەك شێوە یاریمكردوە بەڵام دەبوو لە پاریس واز لە هەموو شتیك بهێنم و یاریكردنم بگۆڕم

– دڵنیام وەرزی داهاتوو بۆ من جیاواز دەبێت

بابەتی پێشتر

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو 123 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

دانیشتووانی گوندێکی هەولێر سکاڵا لەسەر پارێزگار تۆماردەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share