(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە سێ خاڵەوە لە میندیزۆرۆزا گەڕایەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریی دەستپێکی وەرزی 2021-2022ی خولی ئیسپانیا، بردنەوەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد.

ئەمشەو شەممە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای میندیزۆرۆزا لە هەرێمی باسک، یاریی دەستپێکی خولی ئیسپانیا “لالیگا”ی بەرامبەر ئالاڤێس ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی شاهانە لە خولەکەکانی 48،56،62،92 لەلایەن کەریم بنزیمە (دوو گۆڵ)، ناچۆ فێرناندێز، ڤینیسیۆز جونیۆرەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی ئالاڤێس بەلێدانی سزا لە خولەکی 65 لەلایەن خوسێ لویس مانۆ “خوسێلو”وە تۆمارکرا.

 

 

 

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بە شێوەیەکی کاتی و بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ، ئەستێرەکانی لۆس بلانکۆس بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا سەرکەوتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤەرپوڵ لەگەڵ یاریزانێکی پلە دوو ڕێککەوتنی کردووە و ئەمڕۆ بۆندەکەی ئاشکرادەکرێت

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی یاریزانی جێگرەوەی ڤێرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری هۆڵەندی یەکلاییکردووەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ وردەکاری بۆندەکە ئاشکرابکرێت. ماڵپەڕی…

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی نایابی…
Total
0
Share