(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ بەرامبەر ئێڤەرتۆن سێ خاڵی لەدەستدا

یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی، یاریی هەفتەی (22)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر ئێڤەرتۆن ئەنجامدا و دۆڕاندنی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (22)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، ئارسیناڵ لە یاریگای “گودیسۆن پارک” بووە میوانی یانەی ئێڤەرتۆن.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئێڤەرتۆن لە خولەکی 60 لەلایەن جەیمس تارکۆڤیسکی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ بە (50) خاڵەوە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا بەردەوامبوو، ئێڤەرتۆن بە کۆکردنەوەی (18) خاڵ چووە پلەی (17).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دوای زنجیرەیەک دۆڕاندن، ئارسیناڵ توڕەیی خۆی لە دێربی لەندەن بە چێڵسی بەتاڵکردەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد. دوای…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، به‌رشلۆنه‌ و ڕێدبوڵ سالزبۆرگ‌ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا…
Total
0
Share