ڤێرشتاپن لە هێڵی سوور نزیکبووەتەوە

بەهۆی کەڵەکەبوونی ژمارەی سەرپێچییەکانییەوە، ئەگەر هەیە ماکس ڤێرشتاپن لە ساڵی 2022دا بەشداریی پێشبڕکێیەکی پاڵەوانێتی جیهان نەکات.

پاڵپشت بە یاسا کارپێکراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری فۆرمولا 1، هەر شۆفێرێکی بوارەکە لەماوەی ساڵێکدا 12 خاڵی سزا لەسەر مۆڵەتی شۆفێرییەکەی هەڵبکۆڵرێت، لەو ساڵەدا ناتوانێت بەشداریی یەکێک لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی جیهان بکات، کە ئەوەش هەلی کۆکردنەوەی 25 خاڵی لەدەستدەدات.

لەماوەی کەمتر لە ساڵێکی پاڵەوانێتییەکانی فۆرمولا 1. ماکس ڤێرشتاپنی هۆڵەندی شۆفێری تیمی ڕێدبوڵ حەوت خاڵی سزای وەرگرتووە، ناچاردەبێت لە ساڵی 2022 بەلایەنی کەمەوە 16 پێشبڕکێ بەو سزایەوە بەڕێبکات، واتا لەماوەی 16 پێشبڕکێدا نابێت ژمارەی سەرپێچییەکانی بگاتە 12.

لەبەرامبەردا لویس هامیڵتۆن تەنها دوو خاڵی سزای وەرگرتووە، بەئەگەرێکی زۆرەوە لە وەرزی نوێدا دووچاری کێشەی یاسایی نابێتەوە.

بابەتی پێشتر

"دی جەی"ێکی ئەرجەنتینی: بەهۆی مێسی-یەوە هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ بۆندێکی بەهێزی پێشکەشی گەوهەرەکەی فیۆرنتینا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوزێل پێشکەشی گەورەی ئیتاڵیا کراوە

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئینگلتەرا دەستیپێکردووە، هەندێک لە یانە گەورەکان هەوڵدەدەن لەسەردەمی قەیرانەکاندا لەگەڵ یاریزانە بێبەرانبەرەکان بە ڕێککەوتن…
Total
0
Share