مباپێ لەبارەی ڕیاڵ مەدرید و پێگەی لیۆ مێسی-یەوە بۆچوونی خۆی ئاشکرادەکات

ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ جەخت لەوە دەکاتەوە، لەگەڵ هیچ یانەیەک ڕێککەوتنی نەکردووە و سەرنجی لەسەر ئەنجامەکانی یانەکەیەتی.

دوای بردنەوەی پاریس سان جێرمان لە یانەی لیل بە ئەنجامی (5-1)، مباپێ بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “من ڕاهێنەر نیم، بەڵام پێگەی نوێی مێسی لە سەنتەری هێرشبەری ئەو پێگەیەیە کە دەتوانێت لێیەوە بەباشترین شێوە یاریبکات و گوزارشت لە گەورەیی خۆی بکات، پێموایە ئەو پێگەیە بۆ ئەو گونجاوە”.

هەروەها دەڵێت، “پێموابێت لەئێستادا ئێمە باشین، دەبێت لەگەڵ نێیماریشدا یاریبکەین و خۆمان بگونجێنین، چونکە ئەو یاریزانەش دەتوانێت گۆڕانکاری دروستبکات، هیوادارین بەزووترین کات بگەڕێتەوە”.

لەبارەی ڕیاڵ مەدریدەوە بۆچوونی خۆی ئاشکرادەکات و دەڵێت، “یاریکردن بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید زۆر شت دەگۆڕێت، تەنانەت ئەگەر سەربەستبم لە گفتوگۆکردن لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە، بەڵام ئەوکارە ناکەم، سەرنجم لەسەر یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و دروستکردنی گۆڕانکارییە، دوای ئەوە با بزانین چی ڕوودەدات، پێکهاتەکەمان ڕوحیەتی بردنەوەی بەرزە، هەمیشە دەجەنگین، کێبڕکێ دەکەین، زۆریشمان بردووەتەوە و هیوادارین جارێکی دیکە سەرکەوتووبین، چونکە دەمانەوێت جێدەستی خۆمان بەجێبهێڵین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدڤیدێڤ دیۆکۆڤیچی له‌ ڕیکۆردێکی مێژوویی بێبه‌شکرد و ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

ئه‌ستێره‌ی ڕوسی و دووه‌می ڕیزبه‌ندیی تێنسی سه‌رزه‌وی، دانیێل میدڤیدێڤ له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتیی ئه‌مریکای کراوه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share