خۆپیشاندان لە ئێران بەردەوامە و حكومەت 13 بەرپرسی دەستگیركرد

خۆپیشاندان و كاردانەوەكان دژی هەرەسهێنانی باڵەخانەكەی شاری ئابادانی ئێران بەردەوامن و پۆلیس ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و هەوڵدەدات كۆتایی بە خۆپیشاندانەكە بهێنێت.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو باڵەخانەی “میترۆپۆل” لە شاری ئابادان هەرەسیهێنا و 28 كەس مردن و 37 كەسیش برینداربوون. ڕووداوەكە دانیشتووانی ناوچەكەی تووڕەكرد و لە ڕۆژی چوارشەممەوە خۆپیشاندان دەكەن و داوای سزادانی ئەوانە دەكرێت كە بەرپرسبوون لە داڕووخانی باڵەخانەكە.

بەپێی سەرچاوەكانی ناوخۆی ئێران، خۆپیشاندان لە چەند شارێكی تری ئێران لەوانە ئەسفەهان سەریهەڵداوە وەك هاوسۆزی و پشتیوانییەك بۆ قوربانییەكانی ئابادان و كەسوكاریان. پۆلیس گازی فرمێسكڕێژی بەكارهێناوە و تەقەی بە ئاسماندا كردووە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی بارگرژییەكە دەدات.

وەك هەوڵێك بۆ قایلكردنی خۆپیشاندەران، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، دەستگیركردنی 13 كەسی ڕاگەیاند كە یەكێكیان سەرۆكی شارەوانیی ئابادان و دووانی تریشیان پێشتر سەرۆكی شارەوانیی شارەكە بوون.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ و لیڤەرپوڵ، کێ حەز دەکات بگاتە لێدانی یەکلاکەرەوە؟

بابەتی دواتر

دەبێتە تەواوکەری کۆنگرە<BR> ئامانجی دیداری یەكێتی چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share