تەقینەوەیەكی بەهێز مزگەوتێكی كابوڵی كردە ئامانج و دەیان كوژراو و بریندار هەن

ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەكی بەهێز لە مزگەوتێكی كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ڕوویدا و دەیان كەسی كوشت و برینداركرد.

تەقینەوەكە لە مزگەوتی خەلیفە ساحب لە ناوچەی دارولئەمان لە كابوڵ ئەنجامدراوە، بەپێی زانیاری و ئامارە بەراییەكان، زیاتر لە 30 كوژراون و برینداربوون.

تا ئێستا لێدوانی فەرمیی حكومەتەكەی تاڵیبان لەبارەی تەقینەوەكەوە نییە و هیچ زانیارییەكی فەرمییان بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام پێگەی “هەرات تایمز”ی ئەفغانی لەبارەی ژمارەی قوربانییەكانەوە دەڵێت، زیاترن لە 30 كوژراو و بریندار.

پێنجشەممە و هەینیی هەفتەی ڕابردوو دوو تەقینەوە لە دوو مزگەوتی ویلایەتی بەلخ و ویلایەتی قەندوزی ئەفغانستان ئەنجامدران و بوونەهۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر لە 30 نوێژخوێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەشرەف غەنی: گەورەترین هەڵەی من ئەوە بوو متمانەم بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی کرد

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە یەکەمین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای ڕووخانی کۆمارەکەی ڕایگەیاند، گەورەترین هەڵەی ئەو ئەوەبووە کە باوەڕی…
Total
0
Share