برسێتی، سەرما و نەخۆشی ئەفغانستانیان هەراسانکردووە

سەدان کەس لە ئەفغانستان بەهۆی نەخۆشسەرما و بەدخۆراکیەوە دەمرن، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی تاڵیبان کارکردنی ژنان لە دەرەوە قەدەغە دەکات، ئەمەش رێگری لە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان دەکات.

بەپێی راپۆرتێکی درێژخایەنی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، پلەکانی گەرما لە رادەبەدەر نزمن، کە دەگاتە ئاستی بەستن، ئەوەش بووەتە هۆی مردنی چەند منداڵێک لە ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون کە ئامێری گەرمکەرەوەیان تێدا نییە و بۆ زستان گونجاو نین.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم رووداوانە هاوکاتن لەگەڵ “زستانێک کە بەرپرسانی ئەفغانستان و گروپە فریاگوزارییەکان بە توندترین زستان لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا وەسفی دەکەن، کە بە ملیۆنان کەس لە ئێستاوە بەدەست قەیرانی مرۆییەوە دەناڵێنن”.

بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان، تا ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە 200 کەس بەهۆی کنزمبوونەوەی پلەی گەرما گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 225 هەزار سەر ئاژەڵیش بەهۆی سەرماوە مرداربوونەتەوە.

دەڵێت، “ژمارەی مردنی زۆر بەهۆی بەدخۆراکی و نەخۆشیی چارەسەرنەکراو لەبەرچاو ناگیرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کەرتی تەندروستی لەژێر فشارێکی تونددایە”.

لە کاتێکدا ئەفغانستان بۆ دەیان ساڵە بەرگەی کارەساتی سروشتی و لاوازی ئابووری گرتووە، بەڵام پلەکانی گەرما زۆر نزمن و زستانێکی یەکجار سەختە لەو وڵاتە.

لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا، ئیدارەی تاڵیبان کارکردنی ژنانی بۆ رێکخراوە فریاگوزارییەکان قەدەغە کرد، ئەمەش وایکرد زۆرێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئۆپەراسیۆنەکانیان رابگرن و هاوکارییەکانیان بۆ ئەو کۆمەڵگایانە ببڕن کە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە هاوکارییەکان دەبەستن.

بەرپرسانی ئەفغانستان دەڵێن وەزارەتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ئەفغانستان هەوڵی داوە ئەو بۆشاییە بە رێکخراوە ناوخۆییەکان پڕبکاتەوە بۆ ئەوەی بڕێک هاوکاریی خۆراک و پارەی نەختینە پێشکەش بکەن، بەڵام وەڵامدانەوەکە چەند ئاستەنگێکی ۆ دروستبووە لەوانە سەختی گەیشتن بە شوێنە دوورەکان (هەندێکیان تەنها بە هێلیکۆپتەری سەربازی دەتوانرێت بگات)، هەروەها سزای دارایی لەلایەن وڵاتانەوە، بەپێی ڕۆژنامەکە.

ئەفغانستان بەدەست سزاکانی سەر کەرتی بانکی و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و پڕبوونی نەخۆشخانەکان بە منداڵانی بەدخۆراکی دەناڵێنێت، بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی نیوەی دانیشتوان کە دەکاتە 40 ملیۆن کەس لە مەترسی نەبوونی ئاسایشی خۆراکدان، لەو ژمارەیەش شەش ملیۆن کەسیان مەترسیی برسێتیی توندیان لەسەرە.

جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و فریاگوزاری فریاگوزاری، مارتن گریفیتس، هیوای خۆی دەربڕی کە کەرتی مرۆیی زیاتر بەڕووی کارمەندانی ژنی ئەفغانیدا بکرێتەوە.

گریفیتس لە مانگی یەکی ئەمساڵدا لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کابول بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، “ژمارەیەک لە سەرکردەکانی تاڵیبان پێیان وتم کە بزووتنەوەی توندڕەو کار لەسەر ڕێنماییەکان دەکات کە روونکردنەوەیەکی زیاتر لەبارەی رۆڵ و توانای ژنان بۆ کارکردن لە کارە مرۆییەکاندا دەڕەخسێنێت”.

گریفیتس سەرکردایەتیی شاندێکی بەرپرسانی باڵای رێکخراوە ناحکومییەکانی کرد و چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی تاڵیبان ئەنجامدا، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ هاندانی ئەوان بۆ کەمکردنەوەی قەدەغەکردنی ژنانی بۆ کارکردن لە بواری هاوکاریدا.

دەسەڵاتدارانی تاڵیبان جگە لە ڕێگریکردن لە کارکردنی ژنان لە رێکخراوە ناحکومییەکان، ڕێگرییان لە خوێندنی زانکۆی کچانیش دەکرد.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: نەمانی هاوسەنگیت ئاماژەیە بۆ کێشەیەکی مەترسیدار

بابەتی دواتر

لو گرایت دەستیلەکارکێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share