ڕیاڵ و لیڤەرپوڵ، کێ حەز دەکات بگاتە لێدانی یەکلاکەرەوە؟

پێشتر ڕیاڵ مەدرید 13 جار ناسناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا تەنها یەک ناسناوی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردووەتەوە، ئەوەش لە وەشانی 2015-2016 بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕوویداوە.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوڵ دوو جار بە لێدانی یەکلاکەرەوە ناسناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، بەرامبەر ڕۆما لە وەرزی 1983-1984، هەروەها لە وەرزی 2004-2005 بەرامبەر میلان.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە ئەگەری گەیشتنی وەشانی 2022 بە لێدانی یەکلاکەرەوە، دەڵێت، “ئەگەر یارییەکە بگاتە لێدانی یەکلاکەرەوە، ئەوا ئێمە پێشتر لیستێکمان هەیە لە باشترین لێدەرەکان، بنزیمە و کروس و کاسیمیرۆ و لوکاس ڤاسکێز و ڤالڤێردی، ڕۆدریگۆ، یان ڤینیسیۆس.”

لوکا مۆدریچ دەڵێت، “ئەگەر ئەوە ڕووبدات، بە دڵنیاییەوە یەکێک دەبم لە لێدەرەکان”.

لای خۆشیەوە سادیۆ مانێ دەڵێت، “ئەگەر بگەینە لێدانی یەکلاکەرەوە، بۆ من هیچ کێشەیەک نابێت.”

بابەتی پێشتر

هەپەگە: 13 سەربازی سوپای توركیا كوژران

بابەتی دواتر

خۆپیشاندان لە ئێران بەردەوامە و حكومەت 13 بەرپرسی دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share