سەرۆك وەزیران پارێزگارێكی لەپۆستەكەی لابرد

بە بڕیاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پارێزگاری بابل لەپۆستەكەی دوورخرایەوە و عەلی وەعد عەلاوی بەڕێوەبەری باجەكانی پارێزگای بابل خرایە شوێنەكەی.

بەپێی نووسراوێك ئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتووە، بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق حسێن مەندیل سریاوی پارێزگاری بابل لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە و و عەلی وەعد عەلاوی، بەڕێوەبەری باجەكانی پارێزگای بابل ئەرك و بەرپرسیارێتیی پۆستی پارێزگاری بابل وەردەگرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەكەوە كاری پێدەكرێت و پارێزگاری نوێ دەستبەكاردەبێت.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوت: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەنینە 8 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا

بابەتی دواتر

هەپەگە: 13 سەربازی سوپای توركیا كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share