ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکراکرا

ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکراکرا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا پێشهات و رووداوەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عێراق تاوتوێکران”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی پرسە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە هاوڵاتییان کرا، هەروەها پابەندبوونە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم، بەگوێرەی بنەماکانی دەستوور لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ جەختیلێکرایەوە”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، “لە دیدارەکەدا هەردوولا گرنگیی هاودەنگی و هاوکاریی هاوبەشی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانیان بۆ پاڵپشتی لە حکومەتی فیدراڵ دووپاتکردەوە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵانگارییەکان بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی گەلی عێراقدا بێت، بە ئامانجی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی نیشتمانی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەبەرهێنانی سلێمانی: سەرمایەی پرۆژە مۆڵەتپێدراوەكانی ساڵی رابردوو زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلارە

وەبەرهێنانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو 53 پرۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلار مۆڵەتی پێدراوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share