وەزیری نەوت: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەنینە 8 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی خواستی هەیە بۆ ساڵی 2028 بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنێتە 8 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە میانی دیداریدا لەگەڵ كاترین كۆڵۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، “پلان و پرۆژەی فراوانمان هەیە و هەنگاوەكان بە جۆرێكن سێكتەری وزە و بەرهەمهێنان لە وڵاتدا پەرەیپێدرێت و بۆ ئەوەش پێویستمان بە هەماهەنگیی كۆمپانیا تایبەتمەندەكانی بواری نەوت و وزە هەیە”.

ئاشكرایكرد، عێراق لە هەنگاوی یەكەمدا ئاستی بەرهەمهێنان تاوەكو ساڵی 2025 دەگەیەنێتە 5 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ ساڵی 2028 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەنێتە 8 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا بۆ ئەوەش پێویستی بە هەماهەنگیی كۆمپانیا فەرەنساییەكانی بواری نەوت و وزە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران لێکۆڵینەوە لە بەرزبوونەوەی تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەسەر بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بەرزبوونەوەی تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت دەکات.…
Total
0
Share