عەلی عەلاق بەڵێنێك بە سلێمانی دەدات

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، بۆ دووەمجار لە ماوەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق كۆبووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا داوایكردووەتەوە كە نووسینگەی بانكی ناوەندی لە سلێمانی بكرێتەوە.

باسی لەوەشكردووە، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بەڵێنیداوە لە نزیكترین كاتدا نووسینگەكەیان بكەنەوە و بەوپێیەی پارێزگاكە سلێمانی لە سەرجەم پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان زیاتر ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدایە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، ” لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند باڵەخانەیەكی گونجاویان كرد و داوایانکرد سەرجەم خزمەتگوزاریی رێكارەكانی بانكی ناوەندی لە سلێمانی جێبەجێبكرێت لە رێگای ئەو نووسینگەییان لە نێویشیان دۆلار بەپێ رێنماییەكان بە رێژەی بەرچاو بۆ سلێمانی دابین بكرێت و قەرز و پێشینەكانی بانكەكە هاوڵاتییانی سلێمانی بگرێتەوە بەو گەرەنتییانەی بانكی ناوەندی دیاریدەكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە مۆڵەتدان بە نووسینگەکانی ئاڵوگۆری دراو لەسەر لقی A وBی بانكی ناوەندی و بۆ ئەم مەبەسته پاێزگاری بانكی ناوەندی پاڵپشتی ئەم داوكارییەمان بوون و وتیشی، كاری تێدا دەكەین هیچ لاریمان نییە كە لە رێگەی ئەو نووسینگەیەی دەیكەینەوە ئەم خزمەتگوزارییانە پێشكەش بە هاوڵاتییانی سلێمانی بكرێن و هەروەها جەختیكردەوە لەهەڵوێستی كاك قوباد كە پاڵپشت بووە بۆ ئەوەی بانكی ناوەندی چالاكییەكانی خۆی بهێنێتە سلێمانی خزمەت پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات.”
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی بەم جۆرە سوودەكانی كردنەوەی نووسینگەی بانكی ناوەندیی عێراق لە سلێمانی پۆلێن كردووە:-
*پێدانی دۆلار بۆ بازرگانان و وەرگرتنی مامەڵەكانیان بۆ حەواڵەكردنی دۆلار بەبێ عمولە.
*پێدانی دۆلار بۆ مەبەستی (گەشتیاری و خوێندن و نەخۆشی).
*پێدانی دۆلار بۆ گەشتیاران لە نێو فرۆكەخانەی سلێمانی.
*پێدانی قەرزی بچووك و پێشینەكان.
*گۆڕینی دراوی كۆن و دڕاو نەهێشتنی لە بازاڕەكان.

*پێشكەشكردنی دەستپێشخەرییە خزمەتگوزارییەكانی بانكەكە بۆ چین و توێژەجیاجیاكان.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: هەر كاتێك بەغداد پارە بنێرێت دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەین

بابەتی دواتر

یەکەم کۆنگرەى مێسی لەگەڵ یانەى ئینتەرمەیامی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران دەبارێت، لە ناوچەشاخاوییەکانیش کاریگەریی زیاتر دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی…
Total
0
Share