ئەو کەسایەتییانەی لە ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس ماڵەکانیان سووتاوە

ماوەی حەوت رۆژە ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیا بڵێسە دەسێنێت و تا ئێستا زیاتر لە 12 هەزار ماڵ بە تەواوی سووتاون کە بەشێکیان ماڵی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی وڵاتەکەن.

پێگەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ناوی بەشێک لەو کەسایەتییانەی ئاشکراکردووە کە ماڵەکانیان کەوتوونەتە ناوچەی بالیسادیس و بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون لەوانەش:

-ماڵی ئادەم برودی و لایتۆن میستەری هاوسەری کە بەهاکەی 6.5 ملیۆن دۆلار بووە و لەسەر رووبەری شەش هەزار مەتر دووجا دروستکراوە.

-ماڵی ئانا فارس کە بەهاکەی 4.9 ملیۆن دۆلار بووە و رووبەرەکەی چوار هەزار و 300 مەتر چوارگۆشەیە.

-ماڵی ئەنتۆنی هۆبگنز کە دوو خانووی بەتەنیشت یەکەوە بوون و هەردووکیان سووتاون کە بە هەردووکیان بەهاکانیان 12 ملیۆن دۆلارە.

-ماڵی بیلی کریستال و جانس کریستاڵی هاوسەری کە لە ساڵی 1979 ەوە بە 435 هەزار دۆلار کڕیویانە.

-ماڵی کاندی سپیلینگ هاوسەری کۆچکردوو بەرهەمهێنەری تەلەفزیۆنی ئارۆن سپیلینگ کە بە بەهای 23 ملیۆن دۆلار کڕیبویان.

جۆن گۆدمان، کامیرۆن ماسیسیۆن، کاری ئیلویس، کوبی سمولدرز و یوجین لیفی بەشێکی دیکە لەو کەسایەتییە بەناوبانگانەن کە خانووە گرانبەهاکانیان لە ئاگرەکەدا لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق: دەمانەوێت ببینە بەرهەمهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت عێراق تەنیا بەکارهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان نەبێت، بەڵکو بەرهەمیشیان بهێنێت. ئەحمەد موبەرقەع،…
Total
0
Share