گەڕی سێیەمی گفتوگۆکانی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی دەستپێدەکات

بڕیارە ئەمڕۆ گەڕی سێیەمی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی دەستپێبکات.

ئاژانسی هەواڵی میهر، بڵاویکردەوە ئەمڕۆ دووشەممە جنێفی پایتەختی سویسرا میوانداریی خولی سێیەمی وتووێژەکانی نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپایی دەکات کە وڵاتانی (بەریتانیا، فەرەنسا و ئاڵمانیا)ن، بە بەشداریی جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا.

خولی یەکەمی دانوستانەکان لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودا لە پەراوێزی 79هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەچوو و خولی دووەمیش لە 29ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە جنێف بەڕێوەچوو.

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرە رۆژنامەوانییە هەفتانەییەکەیدا رایگەیاند، دانوستانەکان کۆمەڵێک بابەت دەگرێتەوە لەوانە پرسە ناوچەییەکان، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا و پرسی ئەتۆمی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە وەزیری تەندروستیی میسر گیانیلەدەستدا

وەزیری پێشووی تەندروستیی میسر بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ گیانیلەدەستدا. ئەحمەد عیمادەدین رازی وەزیری پێشووی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

لەبارەی پێدانی ڤیزاوە کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێم دەکاتەوە کە پێدانی ڤیزا وەک خۆی بە ڕاگیراوی ماوەتەوە.…
Total
0
Share