لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی

رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دوکان – کۆیە روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کۆیە -دوکان نزیک گوندی داوداوە روویداوە.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا دوو کەس کە پێکهاتوون لە ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسیش برینداربوون و لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی کۆیە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێدا روویدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کەمێک پێش ئێستا، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود و بە دیاریکراوی لەژێر یەکتربڕی…
Total
0
Share