لەبارەی هاوتاكردنی مووچە لەگەڵ عێراق زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق پێكهێندراوە و دەشڵێت، “ئومێدمان هەیە لەم مانگەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت”.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوودا لیژنەیەكی هاوبەش بۆ شێوازی جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 9ی تایبەت بە خانەنشینان و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق پێكهێندراوە كە 60 رۆژ لەبەردەم ئەو لیژنەیە دانراوە كارەكانیان تەواوبكەن.

وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێم جەختیكردەوە وتیشی، “ئومێدمان هەیە لەم مانگەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: پارتی دەڵێت 20 خاڵەکەی ئێوە دژی خەڵکە، منیش دەڵێم، نەخێر، دژی دزییەکەی ئێوەیە بەرامبەر خەڵک

عەلی حەمەساڵح ئاشکرایدەکات، ئەو 20 خاڵەی ئەوان نووسیویانە و ڕادەستی عەلی زەیدی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکی ئەنخومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share