پاشماوەی شارێكی سەردەمی شارستانیی مایا دۆزرایەوە

زانایانی شوێنەوار پاشماوەی شارێكی دێرینیان دۆزییەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیی مایا و بریتییە لە كۆشك و هەرەم و گۆڕەپان لە شوێنێكدا كە بڕیاربوو بكرێتە باخچە لە نزیك میریدا لە نیمچە دوورەگەی یۆكاتان-ی مەكسیكی.

زانایان دەڵێن، شوێنەكە كە بە (سیال) ناونراوە، تایبەتمەندیی مایای هەیە لەڕووی ئەندازیاریی شارستانییەوە، ئەمەش بابەتێكی بڵاوە لە نیمچە دوورگەی یۆكاتانی باشوور، بەڵام دەگمەنە لە نزیك میریدا.

كارلۆس بیرازا یەكێك لەو زانایانەی شوێنەوار كە سەرپەرشتیی كاری هەڵكۆڵینی لە شارەكەدا ئەنجامداوە و پێشبینی دەكرێت لەنێوان ساڵانی 600 و 900ی پاش زایین ئاوەدان بووبێت دەڵێت، “باوەڕمان وایە زیاتر لە چوار هەزار كەس لێرە ژیاون”.

بیرازا وتیشی، “لێرە خەڵكی توێژە كۆمەڵایەتییە جیاوازەكان هەبووە.. قەشە و دەستوپێوەندەكانیان لەم كۆشكە گەورانەدا ژیاون، خەڵكیی گشتیش هەبوون كە لە خانووە بچوكەكاندا ژیاون”.

توێژەران گۆڕی كەسانی پێگەیشتوو و منداڵیان دۆزیوەتەوە، لەگەڵ چەندین كەلوپەلی ئەو سەردەمەدا، هەروەك پاشماوەی ژیانی دەریایی لە ناوچەكەدا ئاشكراكراوە، كە نیشانیدەدات دانیشتووانی شارەكە لە خۆراكدا كە پشتی سەرەكییان بە كشتوكاڵ بەستووە، پشتیان بە ڕاویش بەستووە بەهۆی نزیكییەوە لە ئاوەكان.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق: داننانێین بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستاندا

بابەتی دواتر

وتەكانی كلۆپ پێش یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share