ئامارێکی نێودەوڵەتی تێچووی پێویست بۆ ژیانێکی خۆش لە عێراق ئاشکرا دەکات

ئامارێکی ئەم دواییە کە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتیی ” S Money”ـەوە ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە، تاکی عێراقی ساڵانە پێویستی بە 66 هەزار دۆلار هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت “ژیانێکی خۆش” بژی.

بەپێی ئامارەکە، کە 174 وڵاتی جیهانی لەخۆگرتبوو، لەنێویاندا عێراق، تیشکی خستووەتە سەر تێچووی “ژیانێکی بەختەوەر” لەو وڵاتانەدا.

عێراق لە ریزبەندیی “وڵاتانی سوور-زەرد”دایە، واتە “ئەو وڵاتانەی کە پێویستیان بە پارەیەکی زۆرە بۆ ئەوەی بە خۆشی بژین”.

بەپێی ئەمە تاکێک لە عێراق ساڵانە پێویستی بە 66 هەزار دۆلار هەیە بۆ ئەوەی “ژیانێکی بەختەوەر” بژی، کە یەکسانە بە پێنج هەزار و 500 دۆلار لە مانگێکدا.

کۆمپانیای “S Money” کۆمپانیایەکی جیهانییە و لە ساڵی 2019 دامەزراوە و لە بواری خزمەتگوزاریی بانکیدا کاردەکات و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری مێڵبۆرنە ئوسترالیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق: دەمانەوێت ببینە بەرهەمهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت عێراق تەنیا بەکارهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان نەبێت، بەڵکو بەرهەمیشیان بهێنێت. ئەحمەد موبەرقەع،…
Total
0
Share