بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە گەدەدا دەمێنێتەوە.. ئایا هۆشدارییەکان لەبارەی قوتدانی بنێشتەوە راستن؟

جاران دەستەواژەیەکمان لە دایک و باوکمانەوە پێدەوترا، بنێشتەکەت قووت مەدە، حەوت ساڵ لە گەدەتدا دەمێنێتەوە.

ئەو هەموو ساڵە زانیارییەکانمان دروست نەبوون، بە وتەی پسپۆڕانی تەندروستی جەستەمان دەتوانێت بنێشت هەرس بکات وەک خۆراکەکانی تر، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە قووتدانی هیچ کێشەیەکی نییە.

دکتۆر سارا میسێلی، پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ریخۆڵە و روونیکردەوە کە بۆچی قووتدانی بنێشت بە بەردەوامی دەتوانێت مەترسیدار بێت و لە هەندێک حاڵەتدا پێویستی بە سەردانی نەخۆشخانە هەیە.

چی روودەدات کاتێک بنێشت قوت دەدەیت؟

کاتێک بنێشت قووت دەدەیت وەک هەر خۆراکێکی تر دەچێتە ناو گەدەتەوە، رەنگە ماوەی هەرسکردنی زیاتری بخایەنێت، بەو پێیەی گەدە بۆ ئەوە دروست نەکراوە کە ئەم جۆرە خۆراکە بە خێرایی هەرسبکات.

ئەمەش بەو مانایەیە کە لەوانەیە زیاتر لە خۆراکەکانی تر لە گەدەتدا بمێننەوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بیرۆکەی ئەوەی کە ساڵانێک لە جەستەتدا دەمێننەوە، لە ئەفسانەیەک زیاتر نییە.

لە راستیدا لە کۆتاییدا بنێشت وەک هەر خۆراکێکی تر لە سیستەمی جەستە دەرناچێت، بەڵام رەنگە ماوەکەی کەمێک زیاتر بخایەنێت.

مەترسییەکانی قووتدانی چین؟

جگە لەوەش خواردنی بڕێکی زۆر بنێشت یان چەند پارچەیەکی بچووک لە ماوەیەکی کورتدا دەبێتە هۆی گیرانی کۆئەندامی هەرس.

ئەمەش لەبەرئەوەیە کە بنێشتی هەرسنەکراو دەکرێت کۆببێتەوە و بارستەیەک دروست بکات کە کۆئەندامی هەرس دابخات.

هەروەها نیشانەکانی گیران دەکرێت بریتیبن لە سکچوون و ڕشانەوە و ئازاری سک.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو هاری کەین ڕیکۆرد و ڕۆژوو دەشکێنێت

بابەتی دواتر

هازارد بۆ ڕیاڵ مەدرید: کوڕەکەم لێرەیە و ناڕۆم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share