ڕێگایەكی ئاسان بۆ ساردكردنی ناو ئۆتۆمبێل لە هاویندا

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و زیادبوونی نرخی سوتەمەنی هەردووكیان لەو دۆخانەن كە بۆ شۆفێران گرفتن كاتێك بیانەوێت ساردكەرەوە بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای زۆری ناو ئۆتۆمبێل بەكاربهێنن.

بەڵام چەند كار و هەنگاوێكی ئاسان هەن كە دەتوانرێت لە ڕۆژە گەرمەكاندا ئەنجامبدرێن بۆ كەمكردنەوەی پلەی گەرمای بەرزی ناو ئۆتۆمبێل و كارئاسانی تا ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل باشتر و زووتر ئیشی خۆی بكات و لەگەڵیدا كەمترین سوتەمەنی بەكاربهێنێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی وتەی شارەزایان بەكارهێنانی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل دەبێتەهۆی زیادبەكارهێنانی سوتەمەنی بەڕێژەی تا 10%.

ئاسانترین ڕێگا ئەوەیە كاتێك ئۆتۆمبێلەكەت لە بەردەم خۆردا ڕادەگریت سەرجەم جامەكانی بكەیتەوە بۆ ماوەی چەند خولەكێكی كەمی بەر لە ئیشپێكردن و دەرچوون، لەپێناو دەرچوونی هەوای گەرمی ناو ئۆتۆمبێل و بەخێرایی ساردبوون.

ئەو كارە بەر لە ئیشپێكردنی ساردكەرەوە بكە، چونكە خێراترین ڕێگایە بۆ جوڵاندنی هەوا بۆناو ئۆتۆمبێل و دابەزاندنی پلەكانی گەرما.

لە بەرامبەردا بەهۆی ئەوەی فشاری زۆر ناخەیتەسەر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەت، سوتەمەنی زیاترت بۆ دەگەڕێتەوە، كە لەئێستادا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەوە زۆر گرنگە.

شارەزایانی RAC چەند ڕێنوێنییەكی دیكەیان هەیە بۆ ساردبوونی خێرای ئۆتۆمبێلەكەت، كە باشترە بەمجۆرە بەدوای یەكدا ئەنجامیانبدەیت:

ئاڵوگۆڕ بەهەوای ناوەوە بكە
سەرجەم جامەكانی لایەكی سەیارەكەت بكەرەوە، ئاڵوگۆڕ بەهەوای ناوەوە بكە لەڕێی جوڵاندنی دەرگای لایەكەی دیكە (وەك ئەوەی دایبخەیت و بیكەیتەوە).

ئەم كارە ئەگەرچی نامۆ دەردەكەوێت، بەڵام نیگەران مەبە و چەندبارەی بكەرەوە، لانیكەم سێجار بۆ ئەوەی هەوای گەرمی ناو ئۆتۆمبێلەكەت دەربكەیت.

سڵایدەكەت بكەرەوە
پلەی گەرمای بەرز بۆ سەرەوە بەرزدەبێتەوە، بۆیە لۆژیكییە لەگەڵ كردنەوەی ساردكەرەوەدا بۆماوەیەك سڵایدی ئۆتۆمبێلەكەت بكەیتەوە تا لەوێوە هەوا گەرمەكە بچێتە دەرەوە.

بۆ ئەوەش باشترە ساردكەرەوە بدرێت بە خوارەوە (قاچ) تا گەرما لە خوارەوە بەرەو سەرەوە و جامە كراوەكەی سڵایدەكە ببكات.

دوای ئەو هەنگاوانەش دەتوانیت ساردكەرەوە بە پلە و جۆری خوازراوی خۆت بەكاربهێنیت و ئەنجامە جیاوازەكەشی بەدیبكەیت.

بابەتی پێشتر

لە حاجیاوا باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ڕۆژی باوکە.. چیرۆکەکانی پشت ئەو ڕۆژە چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share