پەیكەر بۆ ئەسپە خوازراوەكەی سەرۆك دروستدەكرێت

قوربان قولی بردی محەمەدۆڤ سەرۆكی پێشووی توركمانستان

ئەسپە خوازراوەكەی سەرۆكی پێشووی توركمانستان دەبێتە خاوەن پەیكەرێكی تایبەت لە عشق ئابادی پایتەختی ئەو وڵاتەی ئاسیای ناوەند، یەكێك لە وڵاتە داخراوەكانی ناوچەكە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەیەكی حكومی ئاماژەی پێداوە.

بنەچەی ئەسپی (ئاخال- تیكی) ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە بانگەشە بۆ ئەو وڵاتەی كۆماری سۆڤیەتی پێشوو و دەوڵەمەند بە غازی سروشتی، كە قوربان قولی بردی محەمەدۆڤ سەرۆكی پێشووی توركمانستان تا ئاستی سمبولی نیشتمانی بەرزیكردەوە، لەماوەی دەسەڵاتیدا كە بە 15 ساڵی توند و ئاسنین بەڕێوەیبرد بەر لەوەی لە ئازاری ڕابردوودا ڕادەستی سەردار-ی كوڕی بكات.

لە ساڵی 2015دا پەیكەرێكی ئاڵتونی بۆ قوربان قولی بردی محەمەدۆڤ لەسەر بەردێكی گەورە دروستكرا كە بە سوار ئەسپە خوازراوەكەیەوە (ئەكان)ە و بە دەستی ڕاستیەوە كۆترێك هەیە.

بەپێی بڕیارەكە ئەسپە خوازراوەكەشی پەیكەرێكی تایبەتی دەبێت، دوای ئەوەی سەردار بردی محەمەدۆڤ-ی سەرۆك ڕەزامەندیدا لەسەر دروستكردنی.

بەپێی ئەو بڕیاری سەرۆكایەتییەی ڕۆژی دووشەممە ڕۆژنامەی (نوترالنی)ی حكومی بڵاویكردووەتەوە، پەیكەرە نوێیەكە “دەبێتەهۆی زیادبوونی شكۆمەندی ئەسپی +ئەخال تیكی+، شانازیی نیشتمانیی گەلی توركمان”.

لە ساڵی 2018شدا، ئەسپی (ئەكان) كە سەرۆكی پێشوو دەڵێت خۆی ڕاهێنانی پێكردووە، چووە تۆماری گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان پاش ڕۆیشتنی لەسەر پێیەكانی دواوەی بەدرێژایی 10 مەتر لەماوەی 4.19 چركەدا.

ساڵی پێشتر، ئەسپەكە ئەو ئەسپسوارەی هەڵگرت كە ئاگری خولی یارییە ئاسیاییەكانی بۆ هونەری بەرگری و یارییە ناوخۆییەكان داگیرساند، ئەمەش ئەو پێشبڕكێیەیە كە لیژنەی ئۆڵۆمپی ئاسیایی پاڵپشتی دەكات و دەسەڵاتدارانی توركمانستان بەكاریدەهێنن بۆ نەخشاندنی وێنای وڵاتەكەیان لەسەر نەخشەی یارییە وەرزشییەكان.

لە شوباتی ڕابردوو قوربان قولی بردی محەمەدۆڤ-ی تەمەن 64 ساڵ ڕایگەیاند، بەهۆی بەساڵاچوونیەوە “بڕیارێكی ئەستەمی داوە” و دەیەوێت وڵات بۆ “سەركردە گەنجەكان” جێبهێڵێت. بە چەند ڕۆژێكی كەم، كوڕەكەی بووە شوێنگرەوەی و بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو لە ئازاری ڕابردوودا هەڵبژێردرا.

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ بۆ بەیل: سوپاس بۆ تۆ، بەڵام نامانەوێیت

بابەتی دواتر

دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی دانیشتووانە

لە رۆژە فەرمییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەمڕۆ رۆژی جیهانی دانیشتووانە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2100 ژمارەی دانیشتووانی جیهان…
زیاتر ببینە

فڕۆكەیەكی ڕوسی ونبوو

فڕۆكەیەكی ڕوسی بە شەش سەرنشینەوە ونبوو. وەزارەتی باری نائاسایی ڕوسیا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی جۆری ئێن –…
Total
0
Share