سەرۆكایەتیی فەڕەنسا وەڵامێكی توندی ئەردۆغانی دایەوە

سەرۆكایەتیی فەڕەنسا بە توندی وەڵامی وتەكانی ئەردۆغانی دایەوە كە وتبووی، “پێویستە پشكنین بۆ عەقلی بكات”، ئاماژە بەوەدەكات، “وتەكان جێگای قبوڵ نین”.

 

بەگوێرەی هەواڵێكی فڕانس پرێس، سەرۆكایەتیی فەڕەنسا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاندووە، “وتەكانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا جێی قبوڵ نییە، زیادەڕەوی تێدا كراوە و ناشرینە، داوا لە ئەردۆغان دەكەین ڕێڕەوی سیاسەتكردنی بگۆڕێت چونكە بۆ سەر ناوچەكە جێگەی مەترسییە، هۆشداریش دەدەین لەوەی كە سوكایەتی قبوڵ ناكەین”.

ئەو ڕاگەیەندراوەی سەرۆكایەتیی فەڕەنسا پاش لێدوانەكەی ئەمڕۆی سەرۆككۆماری توركیا دێت كە ڕایگەیاند، “كێشەی ماكرۆن لەگەڵ ئیسلامدا چییە؟، پێویستی بە چارەسەری مێشك هەیە”.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانی پەیوەست بە هەڵوێستی سەرۆكی فەڕەنسا، سەرۆككۆماری توركیا وتبووی، “پاش نزیكەی ساڵێكی دیكە هەڵبژاردن لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت ئەوكات چارەنوسی ماكرۆن دەبینین، پێموایە كۆتاییهاتنی دوور نییە، هیچ سودێكی بۆ فەڕەنسا نەبووە هەروەك چۆن سودی بۆ خۆشی نەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی پاکستان بۆ ڕۆیتەرز: نیگەرانیی ئەوە هەیە کە ئارامیی ترەمپ بەرامبەر بە ئـ.ـێران کۆتاییبێت

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی پاکستانەوە بڵاویکردەوە، ترەمپ ئارامیی نەماوە و و ئیسلام ئاباد هەوڵدەدات پەیامەکانی ئەمریکا و…
زیاتر ببینە

زللــەیەكی ویڵ سمیس هەرای نایەوە
ئۆسكاری 2022 دابەشكرا.. نابیستێك و جێندەرگۆڕاوێك ئۆسكاریان بردەوە

لە شاری لۆس ئەنجلس-ی ویلایەتی كالیفۆرنیا، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2022 بەڕێوەچوو، ئەمساڵ ئاهەنگەكە بە ئۆنلاین بەڕێوەنەچوو و…
Total
0
Share