فەڕەنسا.. بەهۆی تەقەكردنەوە سێ پۆلیس كوژران

لە وڵاتی فەڕەنسا بەهۆی تەقەكردنەوە، سێ پۆلیس كوژران و پۆلیسێكی دیكەش بریندار بووە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەی ئێف پی-ی فەڕەنسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی كانونی یەكەم، لە ڕوداوێكی تەقەكردندا لە ناوەندی فەڕەنسا، سێ پۆلیسی فەڕەنسی كوژران و پۆلیسێكی دیكەش بریندار بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو ناوچەیەی ڕوداوەكەی لێبووە دەكەوێتە ناوەڕاستی فەڕەنسا و ناوی بۆی دی دۆم-ە.

ڕوداوەكە لەكاتێكدابووە، ئەو پۆلیسانە هەوڵیانداوە ژنێك ڕزگار بكەن لە سەربانی خانوویەكەوە كە داوای بەهاناوەچوونی كردبوو بەهۆی توندوتیژیی خێزانییەوە.

ئاماژە بەوەكراوە، ڕەنگە ئەو كەسەی تەقەی كردووە كێشەی دەروونی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
Total
0
Share