دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەیە و سبەینێ چوارشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەكەیان دەكرێت.

لە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵدا  لە چەند ناوەندێكی سەر بەو وەزارەتە دابەشكردنی مووچە  كێشەی تێكەوت و تائێستا زۆرینەی فەرمانبەران لە زانكۆی سلێمانی دەستیان بە دەوامنەكردووە و ڕۆژانە لەبەردەم دەرگای زانكۆدا گردبوونەوە ئەنجامدەدەن و داوای مووچەی مانگی چوار دەكەن.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەپێی ئەو خشتەیەی لە وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی بانكەكان كراوە سبەینێ وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و كارەبا مووچەیان پێدەدرێت و پارەی پێویست ئامادەییە و كاتژمێر 9ی سەر لەبەیانی دەست بە دابەشكردنی مووچەكانیان دەكرێت بۆ مووچەی مانگی چوار گرفتی نەبوونی پارە لە بانكەكاندا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لەبارەی پارەی کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بنکەیەکی نوێیان کردووەتەوە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆئەوەی هاوڵاتیان لەکاتی دانەوەی پارەی کارەبادا کێشەیان بۆ…
Total
0
Share