ئەتلەتیکۆ بۆ بەیل: سوپاس بۆ تۆ، بەڵام نامانەوێیت

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕەتی دەکاتەوە گرێبەست لەگەڵ گاریس بەیل، ئەستێرەی وێڵزی یانەی ڕیاڵ مەدرید واژۆ بکات.

پیدرۆ مۆراتا، ڕۆژنامەنووسی وەرزشیی ئێزگەی “کادینا کۆپێ” ڕایگەیاندووە، “لێپرسراوی کارەکانی گاریس بەیل (جۆناسان بارنێت) کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندریا بێرتای بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە، یاریزانەکەی پێشکەشی ئەو یانەیە کردووە و پێشنیازەکەی بە شێوەیەک بووە، بەیل وەرزی داهاتوو بۆ ماوەی وەرزێک لە ڕیزەکانی ئەتلەتی یاری بکات.”

هەروەها وتوویەتی، “دوای پێشکەشکردنی ئۆفەرەکە، ئەندریا بێرتا پاڵپشت بە خوێندنەوەی هەر دوو جەمسەرەکە ڕایگەیاندووە، سوپاس بۆ ئۆفەرەکەتان، بەڵام بەیل بە هیچ شێوەیەک لە پلانەکانماندا نییە و ئۆفەرەکەیان ڕەتکردووەتەوە.”

بەیل لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی دێت، یاریزانەکە حەزی بە ژیانکردنە لە شاری مەدرید، بۆیە هەوڵەکانی بەو ئاراستەیە بووە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

بابەتی پێشتر

ئەوەی مباپێ بە ڕیاڵی کرد دێمبیلی بە بەرشلۆنەی دەکات

بابەتی دواتر

پەیكەر بۆ ئەسپە خوازراوەكەی سەرۆك دروستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆبامیانگ دەبێتە ئوزێلی نوێ !

هێرشبەری گابۆنی یانەی ئارسیناڵ، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ ئاستی بە پێی پێویست نییە و چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لە…
Total
0
Share