شەش جوتیار لە باشووری كەركوك كوژران

دیمەنێكی دوای هێرشەكە

لە هێرشێكی داعشدا بۆسەر گوندێك لە باشووری كەركوك شەش جوتیار كوژران.

ئێوارەی ئەمڕۆ گروپێكی چەكدارانی داعش هێرشیان بۆسەر گوندی سامی عاسی سەر بە ناحیەی ڕەشاد ئەنجامدا و شەش لە جوتیارانی گوندەكەیان كوشت، بەر لەوەی چەند ئۆتۆمبێلێك و دەغلودانەكەیان بسوتێنن.

پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، جوتیارەكان سەرقاڵی دروێنە بوون ئەوكاتەی لەلایەن چەكدارەكانەوە هێرشیانكراوەتەسەر.

وتیشی، دوابەدوای هێرشەكە هێزێكی هاوبەشی هەردوو لیوای 16 و 56ی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی گەیشتوون و كێوماڵی ناوچەكەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

داواکاری گشتیی واشنتن سکاڵای یاسایی لەسەر خاوەنی فەیسبووک تۆماردەکات

بابەتی دواتر

کام یانانە پاڵەوانی ئەم وەرزە بوون؟ خول بە خول ناوەکانیان بخوێنەرەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە زێی گەورەدا خنکا

گەنجێکی تەمەن 38 ساڵان لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، گەنجێکی تەمەن 38…
Total
0
Share