داواکاری گشتیی واشنتن سکاڵای یاسایی لەسەر خاوەنی فەیسبووک تۆماردەکات

کارل ڕاسین داواکاری گشتی لە ناوچەی کۆڵۆمبیا-ی شاری واشنتن، داوایاکەی یاسایی لەسەر مارک زوکەربێرگ سەرۆکی کۆمپانیای “مێتا” تۆماردەکات، سەبارەت بە پرسی دزەپێکردنی زانیارییەکان بۆ کۆمپانیای کامبریج ئەنەلێتیکا.

ڕاسین، زوکەربێرگی بە تێوەگلانی ڕاستەوخۆ لەو بڕیارانەدا تۆمەتبارکردووە، کە بوونەتە هۆی دزەکردنی زانیاریی تەیبەتیی ملیۆنان بەکارهێنەری فەیسبووک.

ئەم ڕووداوە بە لادان و کێشە ئەژماردەکرێت لەڕووی ئاساییشی زانیاری و پارێزراویی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەوە.

داواکارەکە ڕوونیکردووەتەوە، “بڕیاری بەرزکردنەوەی داوا یاساییەکە پشتبەستە بە پێداچوونەوەی سەدان هەزار بەڵگەنامە، کە لە میانی ئەم کەیسەدا بەرهەمهاتوون” و هەروەها، “زوکەربێرگ بە شەخسی لەم پرسەدا تێوەگلاوە”.

بەهۆی دزەکردنی زانیارییەکان بۆ Cambridge Analytica، چەند ساڵێکە فەیسبووک لەژێر چاودێریدایە و دەستەی بازرگانیی فیدراڵی داوای لە کۆمپانیاکە کردووە، بڕی 5 مليار دۆلار وەک باج بدات.

بابەتی پێشتر

ژنێك لە تەمەنی 82 ساڵیدا بڕوانامەی بەكالۆریۆسی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

شەش جوتیار لە باشووری كەركوك كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share