کام یانانە پاڵەوانی ئەم وەرزە بوون؟ خول بە خول ناوەکانیان بخوێنەرەوە..

دوایین ڕووبەڕووبوونەوەکان لە خولە ناوخۆیییەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، یانەکانی مانچستەر سیتی و میلان لە کۆتا هەفتەی خولەکانی ئینگلتەرا و ئیتاڵیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

لە لایەکی دیکەوە، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و پۆرتۆ لە ئیسپانیا و پۆرتوگال پێشوەختە توانیان ناسناوەکە یەکلایی بکەنەوە.

ئەم یانانە توانیان ناسناوی پاڵەوانی وەرزی 2021/2022 بەدەستبهێنن:

پاڵەوانی خولی ئیسپانیا (لالیگا): ڕیاڵ مەدرید

یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید نمایشی پاڵەوان بە جامی لالیگاوە دەکەن

پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزی (پریمەرلیگ): مانچستەر سیتی

ئەستێرەکانی سیتی دوای ڕیمۆنتادای ئیتیحاد جامی پریمەرلیگ بەرزدەکەنەوە

پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا (بوندس لیگا): بایرن میونشن

جولیان ناگیلسمان، ڕاهێنەری بایرن میونشن لەگەڵ یاریزانەکانی شانازی بە قەڵغانی بوندس لیگاوە دەکات

پاڵەوانی خولی فەرەنسا (لیگا 1): پاریس سان جێرمان

نێیمار و مباپێ بە زەردەخەنەوە نمایشی دەستکەوتەکانی وەرزی 2021/2022 دەکەن

پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا (سیریا ئەی): ئەی سی میلان

میلان دوای 11 ساڵ دابڕان، جامی کالچیۆی بەرزکردەوە

پاڵەوانی خولی پۆرتوگال (پریمێرا لیگا): پۆرتۆ

پۆرتۆ، پاڵەوانە ناسراوەکەی خولی پۆرتوگال

پاڵەوانی خولی تورکیا (سوپەر لیگ): ترابزۆن سپۆر

یاریزانانی تراپزۆن سپۆرت و جامی سوپەر لیگی تورکیا

پاڵەوانی خولی بەلجیکا (جۆپیلەر پڕۆ لیگ): کلەپ بروج

کلەپ بروج ئەم وەرزەش ناسناوی خولی ناوخۆی بەلجیکای بەدەستهێنا

پاڵەوانی خولی یۆنان (سوپەر لیگ گریس): ئۆڵمپیاکۆس

یاریزانانی ئۆڵمپیاکۆس ساتی بەرزکردنەوەی جامی خولی یۆنان

پاڵەوانی خولی هۆڵەندا (ئێریدیڤیسی): ئەیاکس ئەمستەردام

ئەیاکس ئەمستەردام، پاڵەوانە هەمیشەییەکەی خولی هۆڵەندا
بابەتی پێشتر

شەش جوتیار لە باشووری كەركوك كوژران

بابەتی دواتر

کان دووکەڵی لێهەڵدەستێت و پرسی ژن بە قورسی خۆی بەسەر فێستیڤاڵەکەدا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share