سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕەتدەكاتەوە داوایان لە ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردبێت بۆ ناوبژیكردنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد.
لە ڕاگەیەندراوێكدا نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ده‌رباره‌ی هه‌واڵێک گوایه نووسینگەی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای لە ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه بۆ ناوبژیكردنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هه‌واڵه به ته‌واوی ناڕاست و دروستكراوه”.
جەختیشی كردووەتەوە، “هیچ لێدوان و ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وا له نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌چووه”.