شەپۆلێكی باران و بەفر ڕوو لە شارەكانی هەرێم دەكات

بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت

كەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت لە سبەینێوە شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەفریش ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار بڵاویكردەوە، پێشبینى دەکرێ سبەى لە بەرەبەیانەوە لە ناوچەکانى ڕۆژئاوای هەرێم و سنوورى پارێزگای دهۆک و هەولێر بەشێوەی بچڕ بچڕ نمە باران و بارانى مامناوەند دەستپێبکات.

دەشڵێت، لە دوای نیوەڕۆوە مەودای بارانبارینەکە زیاتر دەبێت، بەشێوەى بچڕ بچڕ زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە بە تایبەت شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى ڕێژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت و لە هەندێ ناوچەى باشوور و دەوروبەرى پارێزگای سلێمانى هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت.

كەشناسی ڕونیشیكردوەتەوە، خێرایی با چالاک دەبێت (20-30)کم/س و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

پێشبینیش دەکرێت ئەم شەپۆلە تا نیوەڕۆی ڕۆژى هەینى بەردەوام بێت، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم بڵاویكردوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share